بە پێی ڕاپۆرتی ژنان به ئاگا ، بەڕێوەبەری کارگێڕی مانگی سووری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وتی: ئۆتۆمبێلەکەی پراید لە ڕێگاکە لادا و لەسەر میحوەرەکەی سێلماس-تسوج وەرگەڕا.
حەمید مەحبووبی زیادی کرد: دەستبەجێ ڕزگارکەرانی مانگی سوور لە بنکەی ڕزگارکردنی شارۆچکەی پیشەسازی سەڵماس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.
لە کۆتاییدا وتی: لەم ڕووداوەدا ٢ بریندار هەبوون، کە دوای ڕێکارەکانی پێش نەخۆشخانە گواستراونەتەوە بۆ ناوەندی پزیشکی.
کۆمێنتێک پۆست بکە