سەرەتای زستانی باراناوی و بەفراوی لە پیرانشار

شناسهٔ هەواڵ: 24E56456 -
بارانبارینی زستانە خەڵکی بە تایبەت جووتیارانی پیرانشاری دڵخۆش کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ژنان به ئاگا ، دوێنێ بە ئامادەبوونی سکرتێری بارەگای نۆژەنکردنەوەی دەریاچەی ورمێ، ئاوی بەنداوەکانی پیرانشار بۆ گۆلی ورمێ ئازاد کرا.

  ئەم ئاوە هێشتا نەگەیشتبووە پانایی دەریاچەکە کە بارانی ڕەحمەتی خودا دەستی پێکرد و لەم شارەدا باران باری.

ئەم باران بارانە کە لە سەعاتەکانی سەرەتای شەوی ڕابردووەوە دەستی پێکرد، خەڵکی دڵخۆش کرد، بەتایبەتی جووتیاران.

بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان و بەتایبەت ناوچەکانی سەرەوەی سنووری تامرچین لە شێوەی بەفردایە.

لەم دۆخەدا پێویستە شۆفێران و بەتایبەت شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە قورسەکان بۆ پێشگرتن لە ئەگەری ڕووداوەکانی سەر ڕێگاکانی شاخ لە پیرانشارەوە تا مەرزی تامەرچین کەڵک لە چەرخ و کەرەستەی زستانە بەکاربهێنن.

کۆمێنتێک پۆست بکە

  • ئەو کۆمێنتانەی کە سووکایەتی و هەر پەیوەندییەکی نەشیاوی بە کەسانی سروشتی و یاسایی تێدایە بڵاو ناکرێنەوە.
  • ئەو کۆمێنتانەی کە بە زمانی کوردی نەبن یان پەیوەندییان بە هەواڵەوە نییە بڵاو ناکرێنەوە.
7 + 9 =